Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 10:14

مەسرور بارزانی بەشداریی لە پرسەی شەهید (عەمید ئەسکەندەر رەشید گەردی)دا کرد

عەمید ئەسكەندەر، فەرماندەی لیوای سێی كۆماندۆی زێرەڤانی بوو
کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی شەهید عەمید ئەسكەندەر رەشید گەردی، فەرماندەی لیوای سێی كۆماندۆی زێرەڤانی کرد، کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەركی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە لە رووداوێكی دڵتەزێندا شەهید بوو.

مەسرور بارزانی پرسەو سەرەخۆشی خۆی بە کاسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو راگەیاند و لە خوای گەورە داواکاربوو گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە کەسوکاری شەھید  و پێشمەرگەی کوردستان ببەخشێت و دوا کۆستی خانەوادەکەیان بێت.

ھەر لە ھەولێر لە شوێنی پرسەکەدا، مەسرور بارزانی بەشداریی لە پرسەیەکی خانەوادەی غەفور خۆشناو کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.