Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 10:14

پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆک بارزانى به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى تێکۆشه‌ر عه‌بدولره‌زاق سافى

هه‌ڵوێسته‌كانى ئەو تێكۆشەرە بە‌رانبه‌ر دۆزه ‌ڕه‌واكەمان به‌درێژايى مێژووى خه‌باتمان، هه‌ڵويستى شه‌ره‌فمه‌ندن
کوردستان TV
100%

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بزووتنه‌وه‌ى نيشتمانیی عێراقى سه‌ركرده‌‌يه‌كى ديار و تێكۆشه‌رێكى دێرينى له‌ده‌ست دا كه‌ ژيانى خۆی بۆ عێراقێكى ديموكراسى و پێشكه‌وتوو تەرخان كرد كە تیایدا هه‌مووپێكهاته‌كان بە مافەكانیان شاد بن.


هه‌ڵوێسته‌كانى ئەو تێكۆشەرە بە‌رانبه‌ر دۆزه ‌ڕه‌واكەمان به‌درێژايى مێژووى خه‌باتمان، هه‌ڵويستى شه‌ره‌فمه‌ندن و گه‌له‌كه‌مان و سەرجەم هێزه‌ سياسىیەكان و ناوەندە ھزری و ڕۆشنبیرییەكان شانازى پێوه‌ده‌كه‌ن.


بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەكه‌ى و تێكۆشه‌رانى حزبى شيوعى عێراقى ده‌كه‌ين. لەخودای گەورە ده‌پاڕێمه‌وه‌ گیانی ئەو تێكۆشەرە كۆچكردووە بخاته‌ بەر‌ دلۆڤانىی خۆى و سەبر و ئاراميش بە كه‌س و كار و هه‌ڤاڵانى ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی
١٤ی ٥ی ٢٠١٩

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.