لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه 14 ى 5 ى 2019 ، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵەوە شەڕو دەماقاڵێ دروست بوو، بەهۆیەوە کەسێ کوژراو کەسێکیش بریندار بوو.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوای ئەوەی هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە دەست بەجێ چەند هێزێکی تایبەت گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانرا شەڕو ئاڵۆزیەکە لە ماوەیەکی کەمدا کۆتایی پێ بهێنرێ.
پۆلیس راشیدهگهێنێت ، بەهۆی ئەو شەڕەوە لە ناحیەی بازیانی سەربە پارێزگای سلێمانی کەسێ کوژراو کەسێکیش بریندار بوو
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه لەلەلایەن بنکەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.