كۆمێنتاری وه‌رزشى كورد عه‌بدولسه‌مه‌د عه‌بدولستار به‌شداربوو لە بەرنامەی ئەلۆبین لە کەناڵی بی ئێن سپۆرتی لە قۆناغی كۆتاییە و پاڵێوراوه بۆ ئه‌وه‌ی بێژه‌ری بۆ یاریی كۆتایی خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا 2019 به‌ڕێوه‌ببات
كۆمێنتاری وه‌رزشى كورد عه‌بدولسه‌مه‌د عه‌بدولستار خاوه‌ن ده‌نگێكی خۆش له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ناو ناوبانگێكی باشی ده‌ركردووه ، ناوبراو له‌به‌شداری له‌به‌رنامه‌ى (Allo Bein) له‌كه‌نالی بین سپۆرت تاقی كردنه‌وه‌كانى به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامداوه
پێگه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ى پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به‌خۆی ناوی عه‌بدولسه‌مه‌د خۆشناو له‌گه‌ڵ پاڵێوراوانی دیكه بۆ ده‌نگدان خستیتیه ڕوو
عه‌بدولسه‌مه‌د خۆشناو وه‌ك یه‌كه‌مین كۆمێنتاری كورد به‌شداری له پرۆگرامی (Allo Bein) كردوه و قۆناخی یه‌كه‌می به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاندووه ، له‌نێوان 7 كۆمێنتاری دیكه‌ی وڵاتانی جیاواز به باشترین كۆمێنتاری مانگی دێسێمبه‌ری رابردوو هه‌ڵبژێردرا
بۆ ده‌نگدان به‌كۆمێنتاره وه‌رزشیه‌كه‌ى كورد عه‌بدولسه‌مه‌د خۆشناو بدات له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه ناوه‌كه‌ی هه‌ڵبژێره و كلیك له‌سه‌ر پیتی (D) بكات
https://www.beinsports.com/ar/vote/?fbclid=IwAR3yrDzAYXa2AvMbLsB8LziGaoGTQdHp5wZ5PB12W836c_lUXsu54tPHuqM
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.