لهراگهیاندراوێكدا به‌بۆنه‌ى ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانى كوردستانسهرۆكایهتیی په‌رله‌مان پیرۆزبایى له مامۆستایانی كوردستان ده‌كات
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان رایدهگهێنێت، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەین و هەوڵ و هیوامان بۆ سبەینهیهکی باشترە بۆ سەرجەم مامۆستایان.
راشیدهگهیهنن ، مامۆستایانی کوردستان جیاواز لە هەموو مامۆستایانی دیکەی جیهان، جگە لە ئەرکی پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەکان، قورسایی پێگەیاندنی نەوەکانیان بە هزرو بیرە نەتەوەییەکان و قوربانیدانیان بەخۆیان ئەرکێکی دیکەیان بووە، مامۆستان لەسەرجەم شۆڕش و راپەڕینەکان پێشەنگ بوون، لەسەردەمە سەختەکانی دوای راپەڕین بەبێئەوەی بیرلەخۆیان بکەنەوە، بەردەوامییان بە خوێندن و پێگەیاندنی نەوەکان داوە.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لە ساڵانی دواییش لەگەڵ هاتنی هێرشی رێكخراوى تیرۆریستیی ناسراو به‌داعش، مامۆستایان وێڕای هەبوونی قەیرانی دارایی و خراپی گوزەران، بەڵام ئەوان شێلگیرانە بەردەوامبوون لە پێگەیاندنی منداڵان و فێرکردنیان بۆ دوورکەوتنەوەیان لەهزرە توندڕەوەکان.
لهكۆتادا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەناوی پەرلەمانی کودستانەوە، بۆ مامۆستا خۆشەویستەکانمان دووپات دەکەینەوە،کە هەمیشە پارێزەری مافەکانیان دەبین و هەوڵ بۆ باشترکردنی ژیان و ژیاریان دەدەین و ئەوەی لە دەستمان بێت لەچوارچێوەی کاری پەرلەمانی کوردستان بۆ مامۆستایان درێخی ناکەین.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.