رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌لیگرافی بریتانی راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی دۆسییه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئهمریكاو ئێران بڵاوكردۆته‌وه‌و نووسیویه‌تی: دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئێران هێز ره‌وانه‌ی كه‌نداو بكات.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: تڕه‌مپ ره‌وانه‌كردنی 120 هه‌زار سه‌ربازی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به درۆخستۆتهوه ، به‌ڵام به دووریشی نه‌زانیوه كه په‌نا بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره ببه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویست بێ .
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت ئه‌مریكا 120 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ریشدا تڕه‌مپ هه‌واڵه‌كه به‌هه‌واڵێكی ساخته ناوده‌بات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.