دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەو ڕایدهگهێنێت ، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەواڵێکی نادروست بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی راژەی ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی دیوان بۆ وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە لە دیوانی سەرۆکایەتی سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە بابەتەکە پەیوەندی بە لایەنی سیاسییەوە هەبێ".
دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راشیدهگهێنێت ، لە چوارچێوەی رێکخستنەوە و ترشیق (بچووککردنەوە)ی هەیکەلیەتی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بە ئەنجامدانی ژمارەیەک گۆڕانکاری و رێکخستنەوەی میلاکات، لەسەر ئەم بنەمایەش ژمارەیەک لە فەرمانبەرەکان کە میلاکیان زیادەیە راژەکانیان گواستراونەتەوە بۆ وەزارەکان، بۆ ئەوەی بتوانرێ سوود لە تواناکانیان وەربگیرێت لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.
دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دهشڵێت ، گشت لایەک دڵنیادەکەینەوە کە پرۆسەکە تەنیا رێکارێکی کارگێڕییەوە و هیچ پەیوەندییەکی بە لایەنی سیاسییەوە نییە، خەڵکی بێلایەن و ئەندامانی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنەکانی تری تێدایە.
لەكۆتادا دیوانى سهرۆكایهتى ههرێمی كوردستان کوردستان داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات رەچاوی بنەماکانی راستگۆیی بکەن لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان.
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.