رۆژی سێشەممە 14/5/2019 یادی 90 ساڵەی خولی ئیسپانیا بوو ، 90 ساڵ بەر لە ئێستا یەكەم یاری لالیگا بەڕێوەچوو لە نێوان هەردوو یانەی ئیسپانیۆل و ریال یۆنیون .
بەم بۆنەیە سەرپەرشتیارانی خولی ئیسپانیا ئاهەنگێكیان سازكرد و چەندین یانە و یاریزان خەڵاتی رێزلێنانیان وەرگرت .
لیۆنێل میسی دوو خەڵاتی وەرگرت ، خەڵاتی گۆڵكاری مێژوویی لالیگا و خەڵاتی ئەو یاریزانەی كەزۆرترین سەركەوتنی لەلالیگا تۆماركردووە ، بەڵام خەڵاتی ئەو یاریزانەی كە زۆرترین ژمارەی یاری لەم خولە ئەنجامداوە بۆ یاریزانی یانەی ریال مەدرید باكۆ خینتۆ بوو . لەئاهەنگەكە میسی ئامادە نەبوو.
سەرۆكی دەستەی لالیگا خافییر تیباس رایگەیاند : میسی باشترین یاریزانە لە مێژووی لالیگا وابزانم لەداهاتوودا یاریزانێكی وەك میسی نابینینەوە .
سالار جهلال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.