Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:39

بزانه‌ بنێشت و مایۆنیز تووشی چ نه‌خۆشیییه‌کت ده‌کات

مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار كه‌ له‌ دروستكرنی بنێشت و مایۆنیز به‌كاردێت ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌
کوردستان TV
100%

توێژه‌ران هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ مادده‌یه‌ك كه‌ له‌ دروستكرنی بنێشت و مایۆنیز به‌كاردێت، ئه‌و مادده‌یه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ و ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه‌.

زانایان له‌ زانكۆی سیدنی له‌ ئوسترالیا گه‌یشتنه‌ ئه‌وه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی تیتانیۆم كه‌ هێماكه‌ی "E171"ـه‌ له‌سه‌ر قوتووی خۆراكه‌كان، كاریگه‌ریی زۆر خراپی هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌كتریا سروشتییه‌كانی ریخۆڵه‌.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "Sun"ی بریتانی، و به‌پێی تۆژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر مشك ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌نجامه‌كانی له‌ گۆڤاری "ده‌نگوباسی خۆراك" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌‌، سه‌لماندوویه‌تی كه‌ ئه‌و ماددانه‌ی له‌ دروستكرنی بنێشت و مایۆنیز به‌كاردێن، مه‌ترسیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر لاوازكردنی كاری هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی هه‌رسكردن و، ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی ریخۆڵه‌ و بگره‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌.

 سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.