Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 12:19

قایمقامی شنگال: دۆخی شنگال لە دەست دەرچووەو شتێک نەماوە بە ناوی ئیدارەى شنگال

قایمقامی شنگال: دۆخی شنگال ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت
کوردستان TV
100%

دۆخی شنگال ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت و قایمقامی شارەكەش دەڵێت، لە شنگالدا شتێك نەماوە بە ناوی ئیدارە و ڕەوشی شارەكە لە دەست دەرچووە.
 
مەحما خەلیل، قایمقامی شارۆچكەی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، چەندین ساڵە ئاوارەكانی شنگال لە كەمپدان، دۆخی شارەكەش لە دەست دەرچووە و شتێك نییە بە ناوی یاسا و ئیدارە و بەڕێوەبردن، شنگالیش بووەتە وێرانە و رێكخراوەكانیش لەبەر خراپیی دۆخی ئەمنی، شارەكەیان جێهێشتووە.
 
خەلیل دەشڵێ، بە دەیان گرووپ لە شارەكە دروست بوون و زۆربەی هەرە زۆریشیان عەرەبی دەوروبەری شنگالن، كە دەستیان لە كۆمەڵكوژیی ئێزدیاندا هەبووە.
 
وتیشى "ڕەوشی شنگال پێویستی بە چارەسەرێكی نێودەوڵەتییە و پێویستە حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، پێكەوە هەوڵی چارەسەركردنی بدەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.