ده‌زگای سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌میشه بایه‌خ به داستان و نه‌به‌ردییه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌دات،به ئاماده‌بوونی "مه‌لا مسته‌فا مه‌سعود بارزانی" و كۆمه‌ڵێك له پێشمه‌رگه قاره‌مانه به‌شداربووه‌كانی داستانی هندرێن به هاوكاری لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان و پاڵپشتی فه‌رمانده لیوا مو‌سا گه‌ردی ، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و میدیاكاران یادی داستانی مه‌زنی "هندرێن"ی له سۆران كرده‌وه، له یاده‌كه‌دا، سه‌ره‌تا پێشانگایه‌ك به‌ڕووی میوانان و ئاماده‌بووان كرایه‌وه كه 200 وێنه‌ی تێدا پێشان درا، وێنه‌كان گوزارشتیان له مه‌زنی سه‌رده‌می شۆڕشی ئهیلوول ده‌كرد، هه‌روه‌ها چه‌ندان وێنه‌ی ده‌گمه‌نی داستانی "هندرێن" ئاماده‌كرابوو.
دوابه‌دوای پیشانگاكه، له فیلمێكی دیكۆمێنتاریدا خه‌بات و به‌رخودانی داستانی هندرێن پیشان درا، هه‌ر له‌و یاده‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنانی ده‌زگای سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه به هه‌ریه‌ك له به‌رێزان عه‌لی عه‌ونی به‌رپرسی لقی 10 كرمانج عزت قایمقامی قه‌زای سۆران و لیوا مو‌سا گه‌ردی به‌رپرسی میحوه‌ری باشیك به‌خشرا.
مه‌لا مسته‌فا مسعود بارزانی، بۆ ستافی سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه گوتی: ( پیرۆزی كاری ئێوه له‌وه‌دایه كه مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌تی كورد زیندوو ڕاده‌گرن زۆر دڵخۆشم كه ده‌بینم ستافێكی خۆبه‌خشی خۆ نه‌ویستی وه‌ك ئێوه‌ی لاو به گرنگیه‌وه داستان و نه‌به‌ردیه‌كانی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ئاشنا ده‌كه‌ن به نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ
هه‌ڵبه‌ته ده‌زگای سه‌نگه‌روپێشمه‌رگه له ڕابردودا له ساڵی ٢٠١٨یادێكی ڕێكخست له هۆتێلی شیراتون به بۆنه‌ی ٦٠ ساڵه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر و هاوه‌ڵانی كه فیلمێكی دیكۆمێنتاری و كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی بارزانی نه‌مرو هاوه‌ڵانی و ژیانیان له غوربه‌ت دا له یه‌كێتی سۆڤێتی پێشوو وه یادی داستانی لۆمانا - زاوێته له دهۆك كه فیلمێكی دیكۆمینتاری و پێشانگایه‌كی فۆتۆیی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و له ساڵی ٢٠١٩ ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت به ٣٢ ساڵه‌ی كۆچی ئه‌ندازیاری ئاشته‌وایی كاك ئیدریس بارزانی هه‌میشه له‌یاد ڕێكخست، هاوكات له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مران پێشانگایه‌كی فۆتۆی پێشمه‌رگه‌ی نمایش كرد بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته كه له ٥٠٠ وێنه‌دا ٥ هه‌زار پێشمه‌رگه له هه‌ردوو قۆناغی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول و شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش نیشان درابوون
ئا/ سه‌باح شێخانی
كوردستان تیڤی / كامران



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.