لهراگهیاندراوێكدا لێژنە ی پشکنین و چاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایدهگهیهنن ، توانیان دەستبەسەر 32 تۆن خورمای بەسەرچوو لە عەلوەی هەولێردا بگرن.
راشیدهگهیهنن ، ئەو خورمایەی دەستیبەسەردا گیراوە، ماوەکەی بەسەرچووە و بەشێوەیکی ساختە بەرواری بەسەرچوونەکەی دەستکاریکراوە، لە خوارووی عێراقەوە هێنراوەتە نێو کوردستان و ئەو بازرگانانەشی خورماکەیان هێناوە، بەڕەگەز عەرەبن.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگهیاندووه ، خەڵکانێک هەن دەیانەوێت مانگی رەمەزان بقۆزنەوە بۆ ساخکردنەوەی کاڵا و خۆراکی ماوە بەسەرچوو. ، دوای بەدواداچوونێکی چڕ لیژنەکانمان توانیان لە کۆگاکانی پشت عەلوەی هەولێرد دەستبەسەر 32 تۆن خورمای بەسەرچوودا بگرن".
دهشڵێت ، ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە پێش دوو مانگ ئامادەکاریان کردووە، چەندین جۆر خورمیان لە ناوچەکانی خواری عێراق هێناوە، هەر هەمووشی ماوەکەی بەسەرچووە .
لهكۆتادا رایدهگهیهنن ، بازرگانەکەپەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆکرایەوە ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆلینەوە کرا بەپێ ی یاسا کاردانەوەی لەگەڵ دەکرێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.