هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه چه‌كدارانى داعش له‌گوندی ئهلسوس له‌شاره‌دێی ریاز هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵی عێراق له‌وناوچه‌دا
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌په‌یامنێری كوردستان تیڤى راگه‌یاندووه ، كه‌له‌و هێرشه‌ى چه‌كدارانى داعش ئه‌نجامیان داوه له‌و ناوچه‌دا 2 پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق كوژراون
له‌دوای ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر داگیركردنى كه‌ركوك و سنوره‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراقیه‌وه جموجۆڵ و كاروچاڵاكی چه‌كدارانى داعش له‌سنوره زیادی كردووه ، ڕۆژانه هێرش و په‌لامار ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانى عێراقی كهڕووداوهكانیش قوربانى گیانى لێده‌كه‌وێته‌وه
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.