دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، له تویتێكدا هێرشى كرده سه‌ر رۆژنامه‌كانى "واشنتن پۆست و "نیویۆرك تایمز" , هه‌ردووكیانى به بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى درۆ تۆمه‌تباركرد.
تره‌مپ له تویته‌كه‌دا ئه‌وه‌شى نووسیوه: "هیچ ناكۆكى و ململانێیه‌ك نییه له نێو ئیداره‌ى ئه‌مریكا، بۆچوونى جیاواز ده‌خرێنه‌ڕوو، به‌ڵام له كوتاییدا من بڕیار ده‌ده‌م و ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كى ئاسانه ڕوانین بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین و سیاسه‌ت و بۆچوونه‌كان ده‌گرێته‌وه، من دڵنیام به‌م نزیكانه ئێران داواى دانوستاندن ده‌كات" .
جیى ئاماژه پێدانه له رۆژنامه‌كانى واشنتن پۆست و نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى باس لهوهكراوبوو ئیداره‌ى ئه‌مریكى سه‌باره‌ت به سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناكۆكیان هه‌یه به‌تایبه‌ت له نێوان هه‌ریه‌ك له جۆن بۆڵتن راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا و مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، دوناڵد ترمپیش له تویته‌كه‌یدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ى به درۆ خسته‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.