لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانی ڕایدهگهێنێت ، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیهكهمان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی سەرپێچی یاسا دەكەن ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 57 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەرۆییان كردۆتە سەر موڵك و ماڵی گشتی .
پۆلیس راشیدهگهێنێت ، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 57 تۆمەتباریان دەستگیركردووە بەپێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی بەجۆرێك :
• دوو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 21ی چەك .
• تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتبار هەستاوە بەفێڵكردن لە هاوڵاتیان .
• 48 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 548 لەیاسای سزادان ، كە تۆمەتباران هەستاون بە زیادەڕۆیی كردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی ، هێزەكانی پۆلیس ئاگادار بوون لەوەی كەچەند كەسێك لەسنوری بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵكی گشتی ، دوای لێكۆڵینەوەو وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا لە هەڵمەتێكدا سەرجەمیان كە 48 تۆمەتبارن دەستگیربكرێن و ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە .
پۆلیسى سلێمانى دهشلێت هەڵمەتی هێزەكانی پۆلیس بەردەوام دەبێت هەر كەسێك زیادەڕۆیی بكاتە سەرموڵك و ماڵی گشتی دەستگیر دەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە .
ههروهها راشیدهگهێنێت ، ( 6) تۆمەتباری تر دەستگیركراون بە چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عێراقی .
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.