یانه‌ی لاتسیۆ نازناوی جامی ئیتاڵیای بۆ تۆپی پێ به‌ده‌ستهێنا، له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له یاریگای ئۆلۆمپیكۆ له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا، یانه‌ی لاتسیۆ به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئه‌تلانتای برده‌وه
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاودوودا، سێرجی میلینكۆڤیچ ساڤیچی سڕبی سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ لاتسیۆ به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانی لاتسیۆ به‌رده‌وام بوو تا له دواساته‌كانی یاریدا
هێرشبه‌ری ئه‌رژه‌نتینی خواكین كۆریا گۆڵی دووه‌م و دڵنیایی بۆ تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش لاتسیۆ نازناوی جامی ئیتاڵیای بۆ یه‌كه‌م جار له دوای ساڵی دووههزاروسێزدهو حه‌وته‌م جار له مێژووی خۆی مسۆگه‌ركرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.