یانه‌ی هیپی سیی ئێف سیی چینی كریس كۆلمانی راهێنه‌ره وێلزیهكهی دورخسته‌وه، یانه‌ی هیپی به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی له خولی وڵاته‌كه‌ی كولمانی له ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه دورخسته‌وه
ئه‌و ڕاهێنه‌ره رابه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وێلزی كرد له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دووهه‌زاروشازده، ئێستاش بووه یه‌كه‌مین ڕاهێنه‌ر له‌م وه‌رزه‌ی خولی چین له پۆسته‌كه‌ی دوربخرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یانه‌ی هیپی له خانه‌كانی ریزبه‌ندی بۆ ناوچه‌ی دابه‌زین نزیكبۆته‌وه
كۆلمانی ته‌مه‌ن 48 ساڵ كه‌متر له ساڵێكه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ی وه‌رگرتووه، یانه‌ی هیپی چاوی له ئه‌نجامی باشتربوو، دوای ئه‌وه‌ی پارساڵ خۆی له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی جێگیر كردبوو، بۆیه چاوی له‌وه‌بوو بۆ ریزی پێشه‌وه هه‌ڵكشێت، جێی ئاماژه‌یه بۆ یاری داهاتووی یانه‌ی هیپی له‌به‌رامبه‌ر تیانگین، ڕاهێنه‌ر شی فینگ به شێوه‌ی ئه‌ركی به‌رێوه‌بردنی تیپه‌كه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.