رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئافره‌تێكى لاوی خه‌ڵكى كرماشان بە هۆی کێشەی خێزانی و ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هه‌نگاو ده‌شڵێت ، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 15 ى 5 ى 2019 ، ئافره‌تێكی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی”زینەت کەرەمی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رێكخراوه‌كه ده‌شڵێت کە زینەت تەمەن 26 ساڵ و دایکی منداڵێک بووە.
هۆكاری خۆ كوشتنه‌كه‌شى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ناوبراو بە هۆی کێشەی خێزانی و ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.