باوكێك و دوو كچی بچووكی له شاری "بندیگۆ"ی ویلایه‌تی ڤیكتۆریای ئوسترالیا، پارچه زێرێكیان دۆزییه‌وه كه كێشه‌كه‌ی زیاتر له نیو كیلۆگرام بوو.
پێگه‌ی "News.com.au" بڵاویكرده‌وه، پیاوێك له‌گه‌ڵ دوو كچی بچووكی له‌ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌یان پیاسه‌یان ده‌كرد، كاتێ به‌لای به‌ردێكی نامۆ ره‌تبوو، یه‌كه‌م جار به‌رده‌كه سه‌رنجی رانه‌كێشا.
ئه‌و پیاوه ئوسترالییه ده‌ڵێت: "له‌نزیك به‌رده‌كه ره‌تبووم و كچه بچكۆڵهكهشم به‌پێ شه‌قێكی له به‌رده‌كه دا و لێی پرسیم، ئه‌مه زێڕه؟ منیش وتم دوور نییه زێڕ بێت".
دوای ته‌وابوونی پیاسهكهیان ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه پارچه زێڕه‌كه‌یان برده لای زێڕینگه‌رێك و ده‌ركه‌وت كێشه‌كه‌ی 624 گرامه و نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 24 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه.
ئه‌و پیاوه ئوسترالییه ئاماژه‌ی پێدا كه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجینه‌یه له‌كاتی خۆی بوو، چونكه خێزانه‌كه‌یان له بارێكی دارایی ناله‌باردا بوو، گوتیشی كه به‌نیازه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت له گه‌ڕان به‌دوای زێڕ له‌هه‌مان شوێندا، چونكه به گوته‌ی خۆی "ئه‌گه‌ر پارچه زێڕێكی گه‌وره بدۆزیته‌وه، بێگومان پارچه‌ی بچووكتریش له‌نزیك ئه‌و پارچه‌یه ده‌دۆزیته‌وه".
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.