په‌روه‌ر محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌دهۆك ڕایگه‌یاند ، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16 ى 5 ى 2019 ، بۆمبێك به‌كاروانێكى 3 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازانی توركیا له‌ده‌ڤه‌ری ئامێدی ته‌قیه‌وه
شایه‌د حاڵهك كهنزیك بووه له‌شوێنى ڕووداوه‌كه به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى 3 ئۆتۆمبێله‌كه له‌گه‌لی بێتكاركی له سه‌رسه‌نگ بۆمبێك پێیان ته‌قیه‌وه
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیگه‌یاند له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا 5 سه‌ربازی تورك برینداربوون
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.