هه‌موو كه‌سێك ته‌مه‌نی له (17) ساڵ زیاتر بێت و له (65) سالی كه‌متر بێت به مه‌رجێك هیچ نه‌خۆشیه‌كی نه‌بێت و كێشی له‌شی له 50 كغم زیاتر بێت..
هه‌ر جارێك چه‌ند بڕی خوێن وه‌رده‌گیرێت؟
له هه‌ر خوێن وه‌رگرتنێك ته‌نیا بڕی (470 مل) له خوێن وه‌رده‌گیرێت، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 13% قه‌باره‌ی خوێن.
له‌شی ئاده‌میزاد توانایه‌كی له بن نه‌هاتووی دروست كردنه‌وه‌ی خوێنی هه‌یه، له هه‌ر چركه‌یه‌كدا به ملیۆنه‌ها خڕۆكه‌ی سوور دروست ده‌بن و به ملیۆنه‌ها ده‌مرن و له‌ناو ده‌چن.
كاتێك خوێن ده‌ده‌یت خانه‌ی تایبه‌تی له گورچیله‌كان هه‌ست به كه‌می بڕی خڕۆكه سووره‌كان ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی ده‌ردانی پڕۆتینێك كه پێی ده‌وترێت (Erythropoitin) كه هانی مۆخی ئێسك ده‌دات بۆ خوێن دروست كردن و خڕۆكه‌كانی خوێن دروست ده‌بن.
ئه‌و بڕه خوێنه‌ی كه له كه‌سێك وه‌رده‌گیرێت (55 %) بریتییه له پلازما كه نزیكه‌ی 90% پلازما له ئاو پێكدێت بۆیه له دوای خوێن به‌خشین پێویست ده‌كات بڕێكی زۆر له ئاو و شله‌مه‌نی بخورێته‌وه.
كێ ناتوانێت خوێن ببه‌خشێت؟
هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت خوێن ببه‌خشێت، له دوو باردا مرۆڤ نابێت خوێن بدات: ئه‌گه‌ر زانرا خوێن به‌خشینه‌كه به زه‌ره‌ری خوێن به‌خشه‌كه ته‌واو ده‌بێت یان ئه‌گه‌ر خوێن به‌خشینه‌كه به زه‌ره‌ری خوێن وه‌رگره‌كه بێت.
خوێن به‌خش ناتوانێت خوێن بدات ئه‌گه‌ر:
1/ له (12 هه‌فته)ی ڕابردوو خوێنی به‌خشیبێت، هه‌موو كات پێویست ده‌كات ماوه‌ی نێوان دوو خوێن به‌خشین كه‌متر نه‌بێت له 16 هه‌فته.
2/ ئه‌گه‌ر خوێن به‌خشه‌كه گه‌روو كڕانه‌وه و كۆخه و سه‌رمابوونی هه‌بێت.
3/ ده‌رمان وه‌ربگرێت (دژه زینده‌گی) یان له‌و دوو هه‌فته‌ی دوایی هه‌وكردنی هه‌بوو بێت.
4/ له ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌وه و پێش كووتان یان حیجامه (كه‌ڵه شاخ)ی كردبێت یان ده‌رزی سینی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو به‌كارهێنابێت.
5/ ددان ده‌رهێنان له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له‌وه‌و پێش.
6/ سه‌فه‌ری ناوچه‌یه‌كی كردبێت نه‌خۆشییه‌كی گواستراوه‌ی تێدا زۆر بێت یان له چوار هه‌فته‌ی له‌وه‌و پێش هه‌ر پێكووته‌یه‌كی وه‌رگرتبێت.
7/ نۆره‌ی پشكنینێك یان نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه كردبێت.
8/ كێشی له‌شی له 50 كیلۆ كه‌متر نه‌بێت.
9/ ئافره‌تی دوو گیان و شیرده‌ر كۆرپه‌له‌كه‌ی ته‌مه‌نی له 9 مانگ كه‌متر بێت نابێت خوێن بدات.
ئه‌وانه‌ی كه به درێژایی ژیانیان ناتوانن خوێن ببه‌خشن كێن؟
1/ نه‌خۆشی ئایدز یان گروپی (SYPHILIS) یان هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ری جۆری (B) یان (C) هه‌یه یان له ئێستادا تووشی هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ری بوونه.
2/ ئه‌وانه‌ی ئاڵووده‌ی ده‌رمان و مادده بێهۆشكه‌ره‌كان بوونه و با بۆ یه‌ك جاریش به‌كاریان هێنا بێت.
3/ ئه‌وانه‌ی كاری زاینده‌یی (سێكسی) نا شه‌رعی ده‌كه‌ن.
چۆن خوێن ده‌به‌خشین؟
بڕێكی زۆر له ئاو شله‌مه‌نی بخۆره‌وه و له پێش و پاش خوێن به‌خشین.
ژه‌می خواردنی ئاسایی خۆت بخۆ و ئه‌گه‌ر نانت نه‌خوارد بوو به كارمه‌ندی تاقیگه بڵێ و ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌كێش بووی تا دوو سه‌عات دوای خوێن به‌خشینه‌كه جگه‌ره مه‌كێشه چونكه سه‌ر سوڕان و گێژبوونت بۆ دروست ده‌كات
سه‌رچاوه/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.