Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 07:46

تره‌مپ هیوا ده‌خوازێت جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران روو نه‌دات

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا: ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌نگی كۆنگرێسی له‌ پشت نییه‌
تره‌مپ هیوا ده‌خوازێت جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران روو نه‌دات
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ نوێترین لێدوانیدا هیوای خواست كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌چنه‌ نێو جه‌نگه‌وه‌. 

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی پێنجشه‌مه‌ دۆناڵد ته‌رمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ میانی دیداری له‌گه‌ڵ "ئۆیلی ماوره‌ر" هاوتا سویسریه‌كه‌ی له‌ كۆشكی سپی، كه‌ هاوكات ته‌نیا وڵاته‌، وه‌ك كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان ئێران و ئه‌مریكا كار ده‌كات، رایگه‌یاند: هیوادارم ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و جه‌نگ كردن له‌گه‌ڵ ئیران نه‌چێت. 

هه‌روه‌ها له‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌ونووسان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئێران رایگه‌یاند: هیوادارم ئه‌مه‌ روو نه‌دات. 

له‌ لایه‌كی دیكه‌ نانسی پلۆسی سه‌ر به‌ به‌ره‌ی دیموكراته‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، كه‌ هاوكات دژی سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ته‌رمپه‌ رایگه‌یاند: ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌نگی كۆنگرێسی له‌ پشت نییه‌ بۆ چوونه‌ نێو جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران و ناتوانێت به‌ بێده‌نگی به‌ڵێی كۆنگرێس هیچ جه‌نگێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست پێبكات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.