Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 13:11

ئاگره‌که‌ی باڵه‌خانه‌ی ناز ستی له‌ هه‌ولێر هیچ زیانێکی گیانی نه‌بوو

شه‌وی ڕابردوو
ئاگره‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ی ناز ستی له‌ هه‌ولێر هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو
کوردستان TV
100%

شه‌وی ڕابردوو ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی ناز ستی له‌ شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ .

په‌یامنێری كوردستان تی ڤی كه‌ گه‌یشته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند ئاگر له‌ هه‌ردوو نهۆمی نۆ و ده‌ی باڵه‌خانه‌ی جه‌ی ناز ستی به‌ربوو و دواتر تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌ په‌له‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد .

شیاوی باسه‌ ئاگره‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ی جه‌ی ناز ستی له‌ هه‌ولێر هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌، به‌ڵام زیانی ماددی هه‌بوو .

لای خۆشییه‌وه‌ شوان عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: كه‌ هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ شۆرتی كاره‌با بووه‌ و تیمه‌كانیان توانیان ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن و بیكوژێننه‌وه‌، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ هیچ زیانی گیانی نه‌بووه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.