به‌هۆی زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌كه، پۆلیسی كه‌ركووك كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه .
به‌پێی نووسراوێك كه ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه، به‌هۆی جموجۆڵی زۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له ناوچه‌كه، پۆلیسی كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واو .
هاوكات به بیانووی ئه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه جموجۆڵی زۆر بووه دوو لیوای پۆلیسی فیدراڵ له به‌غداوه ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كه‌ركووك و شارۆچكه‌ی دوبز كراون .
ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌كدارانی سه‌ربه داعش به ئاشكرا له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه و ریاز دێن و ده‌چن و جموجۆڵه‌كانیان زیادی كردووه نه‌ك ناوچه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كه‌ركووك .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.