Erbil 38°C پێنجشەممە 10 ئەیلوول 04:54

دوو که‌شتى جه‌نگى ئه‌مریکى که‌ هه‌ڵگرى مووشه‌کى تۆماهۆکن گه‌یشتنه‌ که‌نداو

سه‌ره‌ڕاى گرژیى نێوان تاران و واشنتۆن
کوردستان TV
100%

به‌پێی هه‌واڵێكى رووسیا الیوم، دوو كه‌شتى جه‌نگى ئه‌مریكى هه‌ڵگرى مووشه‌كى دوورهاوێژى تۆماهۆكن گه‌یشتنه‌ كه‌نداو و له‌ نزیك كه‌نارئاوه‌كانى وڵاتى عه‌ممان جێگیر كراون، له‌ كاتێكدا كه‌ واشنتۆن به‌رده‌وامه‌ له‌ تۆمه‌تباركردنى ئێران كه‌ پلانى هه‌یه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه‌، هه‌ردوو كه‌شتى جه‌نگى ئه‌مریكى USS Gonzalez  و USS Mcfaul ، سه‌ره‌ڕاى گرژیى نێوان تاران و واشنتۆن به‌بێ هیچ گرفت و كێشه‌یه‌ك به‌گه‌رووى هورمزدا تێپه‌ڕیوون و له‌ كه‌نارئاوه‌كانى وڵاتى عه‌ممان جێگیر كراون.

جێى ئاماژه‌پێدانه‌ ئه‌مریكا له‌ژێر ناوى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى ئێران ئه‌م دوو كه‌شتییه‌ى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه‌ و پێشترش واشنتۆن كه‌شتى فڕۆكه‌ هه‌ڵگرى ئه‌براهام لینكن و فڕۆكه‌ى جه‌نگی بى 52 و سیسته‌مى دژه‌ مووشه‌كى پاتریۆتى ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه‌. 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.