به‌هۆی زۆری خواستی هاووڵاتیان له‌سه‌ر دار و نه‌مام و گوڵی بیانی، تادێت هاورده‌كردنی نه‌مام و گوڵی وڵاتان زیاتر ده‌بێت.
ته‌ڵعه‌ت قادر، زیاتر له 20 ساڵه بازرگانی نه‌مام و داره سه‌باره‌ت به جۆره‌كانی دار و نه‌مام و خواستی خه‌ڵك به کوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: زیاتر له 50 جۆر نه‌مام و 15 جۆر داری ترێ و زیاتر له 100 جۆر داری جوانكاری هه‌یه كه له وڵاتانی ئێران و توركیا و ئیتاڵیا و كه‌نه‌دا و لوبنان و فه‌ڕه‌نسا هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن.
ئه‌و بازرگانه ڕاشیگه‌یاند: ساڵی ڕابردوو 4 هه‌زار دارمان هاورده‌كردووه به‌ڵام ئه‌مساڵ بازاڕ گه‌رمتره و خواستی كڕیاران زۆرتره بۆیه زیاتر له 10 هه‌زار دارمان هاورده كردووه.
دار و نه‌مامی وڵاتان جێگه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی گرتووه‌ته‌وه:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی چه‌ندین نه‌مامگه‌یه كه جۆره‌ها دار و نه‌مام و گوڵی تێدایه، كه‌چی بازرگانان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاورده‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ته‌ڵعه‌ت قادری بازرگان ده‌ڵێت: بۆیه هی ناوخۆ ناكڕین چونكه جۆری خراپه و نرخیشی به به‌راورد به نه‌مام و داری وڵاتان گرانتره، بۆ نموونه نرخی نه‌مامی هاورده‌كراو له 4 هه‌زار تاوه‌كو 15 هه‌زار دینار ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام هی حكومه‌ت له 7 هه‌زار تاوه‌كو 30 هه‌زار دیناره.
داری ڤیكس زۆرترین خواستی له‌سه‌ره:
له كوردستان زۆرترین خواست له‌سه‌ر داری ڤیكسه كه جۆره دارێكه به‌رده‌وام سه‌وزه و بۆ په‌رژینكردنی باخچه‌كان به‌كاردێت، داری هه‌یه به‌ری هه‌یه وه‌ك زه‌یتون كه نرخه‌كه‌شی گرانه و ده‌گاته 2 هه‌زار دۆلار خواستی زۆری له‌سه‌ره به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌یكڕن. قه‌یسی، هه‌نجیر، هه‌نار، خۆخ، باده‌می كاغه‌زی ئه‌وانه‌ش خواستی زۆریان له‌سه‌ره.
ته‌ڵعه‌ت قادر، باس له گرنگی ئه‌كاونته‌كانیان ده‌كات و ده‌ڵێت: به‌هۆی دانانی په‌یجی تایبه‌ت به نهمامگهكهمان ئه‌مساڵ فرۆشمان له‌سه‌دا 50% زیادیكردووه، رۆژانه فرۆشمان زیاتر له دوو ملیۆن دیناره، به‌شێكی زۆریشی له ڕێگه‌ی ئۆنلاین ده‌فرۆشین، جگه له كڕیارانی ناوخۆ له میسر و ئه‌نده‌نووسیا و توركیا و ئیسپانیاش كڕیارم هه‌یه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ خاوه‌نی 25 نه‌مامگه‌یه كه نه‌مامی دارستان و باخداری و جوانكاریشی تێدا به‌رهه‌م ده‌هێندرێن، به‌شێكی زۆری بۆ پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێندرێن و به‌شێكیشی به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێن.
حوسێن حه‌مه كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: پێش 3 ساڵ به‌هه‌می نه‌مام و دار له نه‌مامگه‌كان زیاتر له 3 ملیۆن بوو، به‌ڵام ئێستا ڕێژه‌كه له‌سه‌دا 75% كه‌میكردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌باره‌ی داتا و ئاماری نه‌مامگه و به‌رهه‌می هاورده‌كراو گوتی: ساڵانه 8 ملیۆن نه‌مام و دار و گوڵ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، ئێمه‌ش بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زیاتر و به‌یاسایی كردنی ئه‌م كاره له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ڕێنمایی نوێمان ده‌ركردووه تایبه‌ت به مۆڵه‌تدانی نه‌مامگه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كه به نایاسایی دامه‌زراون.
ئامادەکردن و داڕشتنەوەی - سیامەند کەریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.