چین به هاورده‌نه‌كردنی گۆشتی به‌راز وه‌ڵامی باجی گومرگی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه‌و كڕیاره‌كانی داوای كڕینی زیاتر له 3200 تۆن گۆشتی به‌رازیان له ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه .
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكا، دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به زیادكردنی باجی گومرگی به‌سه‌ر كه‌ل و په‌لی هاورده‌كراوی چینی، كڕیاره چینییه‌كان داوای كڕینی 3247 تۆن گۆشتی به‌رازیان له ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داوای كڕینه له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكداو زیانی شه‌ش ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلاری به بازاڕی هه‌نارده‌كردنی گۆشتی به‌راز گه‌یاندووه له ئه‌مه‌ریكادا.
پێش درووست بوونی شه‌ڕی بازرگانی نێوان په‌كین و واشنتن، چین و هۆنگ كۆنگ به‌یه‌كه‌وه دووه‌م گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری گۆشتی به‌راز بوون له ئه‌مه‌ریكاوه.
دارشتنه‌وه‌ی / وشیار مه‌حمود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.