یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای پێبژاردن به‌سه‌ر پێنج بانكدا ده‌سه‌پێنێت به‌هۆی یاریكردن به بازاڕی دراوەوه .
ئه‌و بانكانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا سزایان ده‌دات بریتین له‌هه‌ر یه‌ك له بانكه‌كانی باركلیز، سیتی گروپ، میتسوبۆشی ی‌و ئێف جی، جی پی مۆرگان و ڕۆیاڵ بانكی سكۆتله‌ندی، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و بانكانه به‌بڕی چه‌ندین تریلیۆن دۆلار یارییان به بازاڕی دراوه‌وه كردووه‌و پێشێڵێ پێوه‌ره‌كانی باڵای به‌كارهێنانی زۆربه‌ی دراوه‌كانیان كردووه و زۆرترین بڕی غه‌رامه‌كه‌ش به‌ر سیتی گروپ كه‌وتووه به 310 ملیۆن یۆرۆ.
له‌مباره‌یه‌وه كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و پێنج بانكه فراكسیۆنێكیان بۆ قۆرخكاری بازاڕی دراو بانك درووست كردووه، بۆ 11 دراوی جیهانی له‌وانه دۆلاری ئه‌مه‌ریكی یۆرۆ‌و پاوه‌ند.
داڕشتنه‌وه‌ی / وشیار مه‌حمود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.