به‌رپرسانی باڵای سوپای ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند: دوای دووباره تاوتوێكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئاسایش له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هیچ به‌ربه‌ستێكیان به‌دی نه‌كردووه كه رێگری بكات له كاری راهێنان و مه‌شقپێكردنی راوێژكاره‌كانی ئه‌ڵمانی به هێزه عێراقیه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه.
دیاره رۆژی دووشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه و دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان له نێوان ئه‌مریكا و ئێران، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا بریاریدا به هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ركی راوێژكاره ئه‌ڵمانیه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان .
ئاژانسی دۆیچه‌وێلێ ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه رۆژی پێنجشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له راپۆرتێكی بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرای كردووه له دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیان بۆ ره‌وشی ئه‌منی عێراق، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هیچ مه‌ترسییه‌ك نابینن بۆ سه‌ر ئاسایشی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان له عێراقدا.
هاوكات ئاژانسی دوێچهوێلێ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانی ئاگادار له سوپای ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه، بریاره رۆژی شه‌ممه، رێككه‌وتی 18ی 5ی 2019 راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، كاری راهێنان پێكردن به هێزه عێراقیه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
دیاره له عێراق 160 راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌ڵمانی بوونیان هه‌یه كه له‌و ژماره‌ی 100 راوێژكاریان له هه‌رێمی كوردستانن و سه‌رقاڵی راهێنانن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.