Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 13:23

باڵیۆزی نوێی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا دیاریکرا

یه‌كه‌م لێدوانی باڵیۆزه‌ نوێیه‌كه‌ دژی ئێران بوو
کوردستان TV
100%

ئه‌مریكا باڵیۆزی نوێی خۆی بۆ عیراق دیاریكردو یه‌كه‌م لێدوانی باڵیۆزه‌ نوێیه‌كه‌ش دژی ئێران بوو.

باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا ناوی "ماسێو تیولەر"ه‌و له‌لایه‌ن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا په‌سه‌ند كرا كه‌ پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیدی كردبوو.

سایتی ناشناڵ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عیراق لە دوای وەرگرتنی رەزامەندیی کۆنگرێس رایگەیاندوە: "دەبێت لەسەر کارەکانمان بۆ پاراستنی عێراق لە دەستێوەردانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بە هەڕەشەکانی ئێرانەوە بەردەوام بین".

ماسیۆ تیولەر پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا بووە ماوەی پێنج ساڵ باڵیۆزی ئەمریكا بووە لە یەمەن و پێش ئه‌وه‌ش باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی بووه‌ له‌ کوەیت  و چەند کارێکی راوێژکاریی و سیاسیشی لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە قاهیرە و بەغدا و ریاز و مەسقەت و لەندەن کردووە. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.