وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە سەرۆکی ھەرێم لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ھەڵدەبژێردرێت و ئاشکراشی دەکات کە رەنگە پڕۆسەی دەستبەکاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم دوابكه‌وێت.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندوه'' ماوەیەکی دیاریکراو ھەبوه کە (15)ی مانگ دوا رۆژ بو بۆ پێشکەشکردنی كاندیدی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لەماوەی ھەفتەیەکدا پێداوچونەوە بە ناوەکان دەکرێت و، دواتر له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، پاشان پڕۆسه‌ی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم ده‌ستپێده‌كات و رەنگە دەستبەکاربونی سه‌رۆكی هه‌رێم کەمێک دوابکەوێت''.
له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌فین دزه‌یی وتی'' دوای دەستبەکاربونی سەرۆکی ھەرێم، سه‌رۆكی هه‌رێم کاندیدی دەستنیشانکراو رادەسپێرێت بۆ پێهكێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت ماوه‌ی یه‌ك مانگی له‌به‌رده‌سته و ده‌كرێت زووتریش كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێت و به بۆچونی ئێمه له ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش كابینه‌ی نۆیه‌م پێكدێت''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.