رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، نزیکەی سێ ھەفتە لەمەوبەر لەکاتی سەردانێکیدا بۆ عێراق داوای لە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کردووە "خۆیان بۆ شەڕی بەوەکالەت" ئامادە بکەن.
رۆژنامەکە لە زاری دوو سەرچاوەی ھەواڵگرییەوە گواستییەوە، قسەکانی ئەمجارەی سلێمانی لەگەڵ سەرکردەی ئەو گروپانە جیاواز بووە لە قسەکانی پێشوویان و لەکۆبوونەوەکەیاندا فەرماندەی سەرجەم گروپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی ئامادەبوونە.
کۆبونەوەکەی سلێمانی و فەرماندەکانی ئەو گروپانە ھاوکاتن لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران.
پێشتر رۆژنامەی "نیویۆر تایمز"ی ئەمریکی بڵاویکردبووەوە، بەرپرسانی ئەمریکا گفتوگۆ لەسەر پلانێکی سەربازی دەکەن بۆ رەوانەکردنی 120 ھەزار سەرباز بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرەنگاربونەوەی ھەر ھێرشێکی ئێران، بەڵام ترەمپ ئەو ھەواڵەی رەتکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.