داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە سووتاندنی کێڵگە کشتوکاڵییەکانی گەنم و جۆ لە چەند گوندێکی خانەقین راگەیاند.
ماڵپەڕەکانی نزیک لە داعش، ژمارەیەک وێنەیان بڵاوکردنەوەو تێیدا چەند ئەندامێکی رێکخراوەکە دەردەکەون کە ئاگر لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان بەردەدەن و لەسەریان نووسراوە"سووتاندنی کێڵگەی هەڵگەڕاوان لە خانەقین".
چەند چەکدارێکی نەناسراو کە دانیشتووانی ناوچەکە بە داعش ناویان دەبەن، زیاتر لە 400 دۆنم گەنم و جۆی گوندەکانی دارا، موبارەک و مێخاسی خانەقینیان سووتاند. بەگوتەی گوندنشینان، لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەش، ئەو چەکدارانە تەقەیان لێکردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.