عه‌ره‌به هاورده‌كان به‌نهێنی ده‌ڕاسه‌یان بردۆته نێو زه‌وی جوتیارێكی كوردی كه‌ركوك و خه‌له‌و خه‌رمانه‌كه‌یان دروێنه كردووه.
هێرش حسێن كه جوتیارێكی كوردی خه‌ڵكی گوندی مامه‌ی سه‌ربه قه‌زای دوبزه، راگه‌یاند: عه‌ره‌به هاورده‌كان به‌نهێنی ده‌ڕاسه‌یان بردۆته نێو زه‌وییه‌كه‌م و خه‌له‌و خه‌رمانه‌كه‌یان دروێنه كردووم.
گوتیشی: ئه‌و دانه‌وێڵه‌ی عه‌ره‌به‌كان بردوویانه به نزیكه‌ی 90 تۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
به‌پێی وته‌ی هێرش ی جوتیار، ساڵی 2003 كاتێك به‌عس رووخاوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وییه‌كانیان، رێگه‌یان به‌عه‌ره‌به هاورده‌كان داوه و به‌روبوومی ئه‌و ساڵه‌ی خۆیان چنیوه‌ته‌وه، كه‌چی ئێستا بێ ئاگاداری ئێمه، خه‌له‌كانیان دره‌و كردووین و به‌روبوومی ئه‌مساڵیان بردووین.
چنینه‌وه‌ی به‌روبوومی جوتیارانی كورد ، له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی هاورده به‌چه‌كه‌وه رۆیشتنه سه‌ر گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان و هه‌وڵی ده‌ركردنی كورده‌كانیان دا، به‌ڵام دواتر په‌رله‌مانتارانی عێراق چوونه خه‌ت و دۆخه‌كه‌یان هێور كرده‌وه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.