نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، لەشاری مەککەی پیرۆز عومرەکارێکی ھەرێمی کوردستان بەناوی زیبە حسین محمد تەمەن 77 ساڵ دانیشتووی ئیدارەی گەرمیان بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ لەشەقامی( محبس الجن) لەشاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد
راشیگه‌یاند ، دوای تەواو کردنی ڕێکاری یاسایی لەگۆرستانی شاری مەککەی پیرۆز بەخاک دەسپێردرێت.
لهكۆتادا رایدهگهێنێت ، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەس و کاری خوالێخۆش بێت دەکات لەخوای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی ھەموو لایەک بدات
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.