وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌و ھه‌ڵوێستانه خۆی به‌دوور ده‌گرێت كه ده‌بنه ھۆی دروستبوونی گرژیی له ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، جێرمی ھه‌نت كۆبووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ھاتووه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چه‌ند پرسێكی ھه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی خراوه‌نه‌ته به‌رباس به‌تایبه‌تیش ئه‌و پرسانه‌ی كه جێگه‌ی گرنگ و بایه‌خی عێراق و به‌ریتانیا بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ھه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم رایگه‌یاندووه كه عێراق به یه‌ك گه‌یشتنی ھه‌مووانه، به‌ده‌ر له‌وه‌ش عێراق له‌و ھه‌ڵوێستانه خۆی به‌دوور ده‌گرێت كه ده‌بنه ھۆی دروستبوونی گرژیی له ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به پێویستی زانیوه كه به گفتوگۆ و دانوستان كێشه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت، ھه‌روه‌ھا ھهوڵهكانیش زیاتر بۆ به‌دیھێنانی ئاسایش و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتان له ناوچه‌كه‌دا بخرێته‌گه‌ڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.