راوەدوونانی ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی سەقز و کەوتنە خوارەوەی بووە هۆی گیان لەدەست دانی شۆفێرەکەی
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایدهگهێنێت ، له‌لایه‌ن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە رێگای سەقز- زەنجان، بە بیانووی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبێلی کاسبکارێكی کورد کە سەرەونخوون بوونی ئۆتۆمبێلەکە و گیان لە دەست دانی شۆفێرەکەی لێکەوتووەتەوە.
هه‌واڵنێری هه‌نگاو لە شاری سەقز ناسنامەی ئەو کاسبکارەی به حیسام موحیبی بهرێكخراوهكهى راگەیاندووە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت له‌رۆژانى رابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە رێگای سەقز بۆ بۆکان دیسان بە گومانی هەڵگرتن و گوازتنەوەی کەل و پەلی قاچاخ، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک کردووە و داویانەتە بەر دەستڕێژی گولـله و کە کوژران و برینداربوونی دوو کاسبکاری لێکەوتەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.