كاتژمێر 7 ى ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه 18 ى 5 ى 2019 به‌كاتی هه‌ولێر، یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌رسیتی و واتفۆرد له یاریگای وێمبلی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
مانچسته‌رسیتی له‌م وه‌رزه‌دا هه‌ردوو نازناوی پریمه‌رلیگ و جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێناوه‌و هه‌وڵیش ده‌دات بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوو ببێته خاوه‌نی هه‌رسێ نازناوی وڵاته‌كه‌ی له وه‌رزێكدا
له‌به‌رامبه‌ریشدا، واتفۆرد به‌و ئومێده‌یه یه‌كه‌م نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را له مێژووی خۆی بباته‌وه، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه یاریزان بنامێن مێندی پێكانی هه‌یه‌و به‌شداری له یاری سبه‌ی ئێواره ناكات، به‌ڵام یاریزان فێرناندینیۆ به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقی كردووه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌یه، ڕاهێنه‌ره‌كه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له ڕۆیشتنی له سیتیزێنزو ئه‌گه‌ری ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یوڤێنتوس و هه‌وڵه‌كانی مان سیتی بۆ گواستنه‌وه‌ی گریزمان ده‌كه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.