یانه‌ی یوڤێنتوس ڕایگه‌یاند، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا ده‌ستبه‌رداری ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت، ئه‌ویش دوای مشتومڕێكی زۆر كه به‌م دواییه له‌باره‌ی ئاینده‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه له ڕیزی بیانكۆنێری له میدیاكان باسی لێوه‌ده‌كرا
یوڤێ ئاشكرای كرد كه ئه‌مرۆ شه‌ممه ئه‌لێگری و ئه‌ندریا ئانیلی سه‌رۆكی یانه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له یاریگای ئه‌لیانز ستادیۆم به‌فه‌رمی بڕیاری ڕۆیشتنی ڕاهێنه‌ره‌كه له ڕیزی بیانكۆنێری ڕاده‌گه‌یه‌نن، ئه‌لێگری ته‌مه‌ن په‌نجاویه‌ك ساڵ له هاوینی دووهه‌زاروچوارده سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یوڤێنتوسی وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا پێنج نازناوی خولی ئیتاڵیا‌و چوار نازناوی جامی ئیتاڵیا‌و دوو نازناوی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیای به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها دوو جار تیپه‌كه‌ی گه‌یانده یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ و هه‌ردوو جاریش به یانه‌كانی بارسێلۆناو ڕیال مه‌درید دۆڕا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.