تیتی راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه نووسیدا پێكهاته‌ی هه‌لبژارده‌كه‌ی بۆ پاله‌وانێتی جامی كوپا ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند كه بریار وایه مانگی داهاتو یاریه‌كانی له‌سه‌ر یاریگاكانی به‌رازیل به‌رێوه بچێت
تیتی له وتاره‌كه‌یدا گوتی، پاله‌په‌ستۆیه‌كی زۆر گه‌وره‌مان له‌سه‌ره بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه چونكه خۆمان میواندارین ،بۆیه ده‌بێ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین و هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه برۆین به‌لام نابێ ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ین كه كۆمه‌لێك هه‌لبژارده‌ی باش هه‌ن كه هه‌ولی نازناوه‌كه ده‌ده‌ن. بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌كه‌م هه‌رچی له توانایان هه‌یه پێشكه‌شی بكه‌ن .
تیتی پێكهاته‌ی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیلی به‌م شێوه‌یه راگه‌یاند
گۆلپارێزهكان -ئه‌لیسۆن ، ئیده‌رسۆن ، كاسیۆ
هێلی به‌رگری - دانی ئه‌لڤێس . ڤاگنه‌ر، ئه‌لێكس ساندرۆ ، فلیپی لویس ،تیاگۆ سیلڤا ،ماركینۆس ،میراندا،میلیتاو
له هێلی ناوه‌راستیش - كاسیمێرۆ ،فێرناندینیۆ ،ئارسه‌ر میلۆ، ئالان، پاكیتا،فلیپ كۆتینیۆ، نه‌یمار دا سیلڤا،ئیڤه‌رتۆن
له هێلی هێرش بردنیش هه‌ریه‌كه له دایڤید نێرێس ،ریچارلیسۆن، فێرمینیۆ، گابریل خیسۆس ناویان له پێكهاته‌كه هه‌یه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.