له ئەمساڵدا لە ئەوروپا فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە بەراورد بەسالی رابردوو كه ڕیژەی له سهدا چوار پۆینت شهش کەمی کردووە.
شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆخی ئابوری و لەدەستدانی بەهای یۆرۆ و هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کاریگەری لەسەر ئەم دۆخە هەیە.
لەلایەکی ترەوە دۆخی بازرگانی بەرەو دوواوە ڕۆیشتووە و بەکارهێنەریش بڕوای بە کۆمپانیاکان کەم بووەتەوە ئەمەش هۆکارێکی تری ئەم دۆخەیە بەپێی داتاکانی یەکێتی ئەوروپا و بازرگانی ئازادی ئەوروپا لە کاتێکدا کە لە ساڵی پاردا فرۆشی ئۆتۆمبێل یهك پۆینت بیست و پێنج ملیۆن بووە لەمساڵدا ئەو ڕێژەیە بۆ یهك پۆینت دوو ملیۆن دادەبەزێت فرۆشی ئۆتۆمبێلی کریسلەر له سهدا چارده پۆینت نۆ ، فۆرد له سهدا شهش پۆینت شهش ڤۆڵکسواگن له سهدا شهش پۆینت چوار نیسان له سهدا بیست و چوار پۆینت حهوت دابەزینی بەخۆوە بینیووە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.