لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كان ده‌ڵێت؛ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته به‌ر.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دوی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (360) پارچه جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و له‌ژێر باردا و به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی هێنابووی بۆ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی.
وتی؛ به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی وڤێتێرنه‌ری جگه‌ری به‌ستووی مریشك كه یه‌كجار خاوبووه‌وه نابێت بۆ دوباره به‌ستنه‌وه‌ی بخرێته‌وه ناوبه‌فرگر، چونكه به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات وده‌بێت به ناوه‌ندێك بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی میكرۆب و زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی مرۆڤ بۆیه هاورده‌كردنی جگه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتیشی؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جگه‌ره به‌ستووه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.