نەوزاد ئەدهەم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ زیادكردنی مادده‌كانی به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان داواكارییه‌كیان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عێراق كردووه له داواكارییه‌كه هاتووه ئه‌و به‌شه خۆراكه ته‌نها بدرێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستیان پێی هه‌یه
ده‌شلێت داواكه‌مان له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی خۆراك و مادده‌كان زیاتر بكرێت و به‌شه خۆراکی هاووڵاتیان گۆڕانکاری تێدا بکرێت لەڕووی کوالێتی و مادده‌كانه‌وه
راشیده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی مانگانه‌یان له یه‌ك ملیۆن دینار زیاتره ئه‌و مادده خۆراكییانه‌ی ئێستا دابه‌ش ده‌كرێت بۆخۆیان به‌كاری ناهێنن، بۆیه له داواكارییه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و به‌شه خۆراكانه نه‌درێته ئه‌و كه‌سانه و له‌به‌رامبه‌ردا بدرێته خه‌ڵكانێك كه پێویستیان پێی هه‌یه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.