Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:41

به‌م خاڵانه‌ دورده‌که‌ویه‌وه‌ لەهەڵچوون و توڕەیی لەمانگی رەمەزان

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


لەمانگی ڕەمەزاندا رەفتارەكانی رۆژانە گۆڕانكارییان بەسەردا دێت و دەبێت لەكاتی بەرۆژووبوون كۆمەڵێك رەفتار پەیڕەوبكرێت بۆ دووركەوتنەوە لەهەڵچوون و توڕەیی ، ئەمانە چەند ئامۆژگارییەكن بۆ كەمكردنەوەی هەڵچوون و شڵەژان و توڕەیی لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا:

1- خواردنی ژەمی پارشێو : پشت گوێ نەخستنی پارشێوكردن و ئامادەكردنی خۆراك و خواردنەوە بۆ ئەو ژەمە و دووركەوتنەوە لەخواردەمەنی خێرا بەسوودە.

2- ئەنجامدانی چالاكی: تەرخانكردنی هەندێك كات بۆ ئەنجامدانی وەرزش یاخود هەندێك چالاكی كەئارەزووی پێدەكەیت  بۆ دووركەوتنەوە لەرۆتینی رۆژانە و باشكردنی باری دەروونی.

3- خەوتن بۆ ماوەیەكی باش: خەوتن بۆ ماوەیەكی باش بەسوودە لەگەڵ دووركەوتنەوە لەدانیشتنی زۆر بەدیار تەلەفزیۆنەوە كە ووزە دەبات و كاریگەری نەرێنی بۆ سەر باری دەروونی هەیە.

4- پشوودان: لەكاتی هەستكردن بەهەڵچوون و توڕەبوون پێویستە پشوو بدرێت بۆ ماوەی 5 دەقیقە بەلایەنی كەمەوە لەگەڵ دووركەوتنەوە لەهۆكاری توڕەبوون.

5- خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو: خواردنەوەی 8 بۆ 10 پەرداخ ئاو لەماوەی نێوان بەربانگكردنەوە و پارشێوكردن پێویستە بۆ دووركەوتنەوە لەكاریگەریی هەڵچوون.

6- كەمكردنەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان: زۆر بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هۆكارێكە بۆ زیادبوونی شڵەژانی دەروونی.

7 سیستمی خۆراكی هاوسەنگ: خۆراكەكان بەرەنگاری فشارەكان دەبنەوە بەچەند شێوازێك ، سیستمی خۆراكی تەندروست و هاوسەنگ كاریگەری شڵەژان كەمدەكاتەوە و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بەرگری و كەمكردنەوەی پەستانی خوێن.

 سه‌رچاوه‌ -تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.