Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 22:55

سبەینێ هاوپەیمانان مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکەنەوە

بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران چه‌ند رۆژێك وەستا
کوردستان TV
#7
100%


دوای راگرتنی مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان بە شێوەیەکی کاتی، سبەینێ یەکشەممە مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەستپێدەکاتەوە.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپا سالاری  هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاندووە: لەلایەن هاوپەیمانانەوە ئاگاداركراونەتەوە كە سبەی یەكشەممە 19ی ئایاری 2019 مەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە دەستپێدەكاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە و دوای ئەوەی چەند رۆژێک راهێنانە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بە پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی هەرەشەکانی ئێران وەستا، وەزارەتی بەرگری ئەڵمانی دەستپێکردنەوەی راهێنانەکانی راگەیاند.

15ی ئەم مانگە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەڵمانیا مەشقی سەربازیان بە هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان راگرت، ئەوەش دوای بەرزكردنەوەی ئاستی مەترسییەكانی ئەو دو وڵاتە لە عێراقدا.

وڵاتانی هاوپەیمان لە سەروبەندی شەڕی داعشەوە، لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەك مەشق بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن، ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە مەشق و ڕاهێنانەكان بریتین لە (سوید، هۆڵەندا، ئیتالیا، ئەڵمانیا، ئەمریکا).

پ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.