Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 14:06

گازپرۆم بەرهەمهێنانی نەوت لە گەرمیان بۆ 35 هەزار بەرمیل به‌رزده‌کاته‌وه‌

یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت
کوردستان TV
100%

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی کۆمپانیای گازپرۆم نەفتدا هاتووه‌، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی سەرقەڵا کە بە کێڵگەی گەرمیان ناسراوە، بەرزکردووەتەوە بۆ ئاستێکی پێوانەیی.

کۆمپانیای گازپرۆمی روسی رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی سەرقەڵا  لە گەرمیان بۆ 35 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەرزکردوەتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی سەرقەڵا لە دەڤەری گەرمیان بۆ 35 بەرمیل نەوت رۆژانە بەرزکردوەتەوە.

گازپرۆم کۆمپانیایەکی نەوتیی رووسییەك یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت لە جیهان، ئێستا سەرقاڵی جێبەجێكردنی سێ پرۆژەیە لە عێراق و یەك پرۆژە لە هەرێمی كوردستان، گازپرۆم پشكی هەیە لە بلۆكە نەوتییەكانی گەرمیان و هەڵەبجە و شاكەل و خاوەنی لەسەدا 80ی پشكەكانە لە هەڵەبجە و شاكەل.

لەساڵی 2011 دا یەكەم بیرە نەوت لە بلۆكی نەوتی گەرمیان دۆزرایەوە و ساڵی 2015 بەرهەمهێنانی بازرگانی دەستیپێكرد، تا مانگی  ئازاری ساڵی 2016 كۆی بەرهەمی كێڵگەكە گەیشتە 2.7  ملیۆن تەن.

پ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.