Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:26

زەریف: ئێمە دڵنیاین هیچ شەڕێکی لەنێوان ئەمریکا و ئێران روونادات

ئێمە خوازیاری شەڕین
کوردستان TV
#11
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند تاران جەنگی ناوێت و لەوباوەڕەشدا نییە هیچ وڵاتێک بتوانێت بەهەڵە رووبەرووی کۆماری ئیسلامی ئێران ببێتەوە، لەبەرئەوە پێیوانیە جەنگ لەناوچەکەدا رووبدات.

ئەمرۆ شەممە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: ئێمە دڵنیاین هیچ شەڕێکی لەنێوان ئەمریکا و ئێران روونادات هەر وەکو چۆن ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی وتویەتی هیچ شەڕێک روونادات، چونکە نە ئێمە خوازیاری شەڕین و نە کەسیش ئەو بڕوایەی هەیە کە بتوانێت لە ناوچەکە رووبەڕووی ئێران ببێتەوە.

لەبەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند دۆنالد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاش لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگدا نییە، بەڵام لەنێو ئیدارەكەیدا چەند كەسێك هەن كەهانی دەدەن بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ.

زەریف ده‌شڵێت هەر لەسەرەتاوە وڵاتەکەی رایگەیاندووە کە ئەوان بەدوای شەڕدا ناگەڕێن و ئەگەر شەڕیش یەخەی گرتن رووبەرووی دەبنەوە.

لێدوانەكەی زەریف هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران.

و: سامان زاهیر

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.