شه‌وی رابردوو، عه‌ره‌به هاورده‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵێكی كورد و مه‌زره‌عه‌كه‌یان سوتاند، به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 عه‌ره‌به هاوره‌ده‌كان بۆ جارێكی دیكه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی كورد.
شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دووباره ده‌ركردن و داگیركردنه‌وه‌ی زه‌وی و ماڵی كوردان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
شه‌مسه‌دین مه‌غدید سه‌عید هاووڵاتی گوندی پڕكانی نێوان پردێ و دووبز به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ماوه‌ی شه‌ش مانگه عه‌ره‌بی هاورده هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه‌كردن له ماڵه كورده‌كان كردووه و هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ و زه‌وی و مه‌زره‌عه‌ی كورداندا گرتووه.
گوتیشی شه‌وی رابردوو عه‌ره‌به هاورده‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵ و مه‌زره‌عه‌كه‌ی و سووتاندوویانه.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.