Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 22:55

مەحما خەلیل: دابەشکردنی چەک بەسەر عەشایەرەکانی موسڵ مەترسیدارە

به‌دووری نازانێت بكه‌وێته‌ ده‌ستی داعش
کوردستان TV
#7
100%


قائیمقامی قەزای شنگال دەڵێت، دابەشكردنی چەك بەسەر عەشایەری یەك پێكهاتەی موسڵدا مەترسیدارە و داوا لە حكومەتی عیراقیش دەكات چاو بەو بڕیارەدا بخشێنێتەوە.

مەحما خەلیل لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزی بەرگریی نیشتمانی عیراق بە سوپا و پێشمەرگە و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبییەوە لەكاتی شەڕكردن لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا شارەزاییەكی زۆریان پەیداكردووە، ده‌توانن به‌ره‌نگاری هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌رعێراق ببنه‌وه‌.

خەلیل گوتیشی، پێویستە چەك تەنها لەدەست ئەو هێزانەدا بێت و دابەشكردنی چەك بەسەر عەشایەرەكانی موسڵ بەپێی ناوچە و بەسەر یەك پێكهاتەدا، دەبێتە هۆی تێكچوونی ناوچه‌كه‌ و مه‌سیجێكی نه‌رێنی دەداتە ناوخۆ و دەرەوەی عیراق.

قائیمقامی قەزای شنگال بەدوریشی نازانێت ئەو چەكانە بكەونە دەست تیرۆریستانی داعش و پێیوایە گەلی عیراق ئەوەندەی پێویستی بە خزمەتگوزاریە پێویستی بە چەك نییە.

پێشتر لیوا نەجم جبوری سەركردەی پرۆسەكانی نەینەوا ئاشكرایكردبوو، كە بڕیاردراوە عەشایەرەكانی ناوچە دوورە دەستەكانی موسڵ پڕچەك بكرێن.

پ: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.