حكوومه‌تی ئه‌مریكا، داوای لێبوردنی له حكوومه‌تی عێراق كرد به هۆی ئه‌وه‌ی كه له مانگی رابردوودا له شاری كه‌ركووك به‌هه‌ڵه ئۆتۆمبێلێكی كردووه‌ته ئامانج.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵ سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، كاربهڕیكهری ئه‌مریكا له عێراق، جۆی هود سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵی كردووه له به‌غدای پایته‌خت.
جۆی هود له سه‌ردانه‌كه‌یدا داوای لێبوردنی حكوومه‌تی ئه‌مریكای و پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌یاندووه‌ته فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵ به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی له 24ی نیساندا به‌هه‌له كرایه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌نێو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له 24ی نیساندا، به‌هه‌ڵه ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵی له كه‌ركووك كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و دووانی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.